image


پەیامی کورد ...  پاکستان / لافاو گیانی دەیان کەسی ئەستاند

 

بە هۆی باراینی بارانە وەرزییەکان لە وڵاتی پاکستان لافاو دروست بوووە و بەوهۆیەوە دەیان کەس گیانیان لە دەست داوە.

 

ئاژانسی ئیدارەی کارەساتی نیشتمانی پاکستان ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردووەتەوە کە تێیدا هاتووە، بەهۆی بەردەوامی بارینی بارانی وەرزییەوە بۆ ماوەی سێ ڕۆژ لە پاکستان، لافاو دروستبووە و بەوەش لە ویلایەتی خەیبەر پاهتونهوا لە باکوری ڕۆژهەڵاتی وڵات ١٩ کەس و لە سیند ١٢ کەس و لە ناوچەی جیلگیت - بالتیستان ١٠ کەس و هەشتى دیکەش لە ولایەتى پەنجاب گیانیان لەدەستداوە.

 

هەروەها لە ویلایەتی بەلووچێستانیش لانی کەم هەشت کەس بە هۆی لافاوەوە گیانیان لەدەستداوە و ژمارەیەکی زۆر خانوو بەهۆی لافاوەکەوە زیانیان بەرکەوتووە.

 

لەو بارەیەوە بەرپرسانی کەشناسی پاکستان باس لەوەدەکەن، چاوەڕواندەکرێت ئەم هەفتەیەش بارینی بارانی وەرزیی بەردەوامبێت.