image

پەیامی کورد      ...     سوپای پاسداران بە مووشەک هێرشی کردووەتە سەر بنکەکانی هێزی پێشمەرگە

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان سوپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامی ئێران بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و مووشه‌ک هێرشی کردووەتە سه‌ر بنكه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ شاخه‌كانی كوردستان.

ئەمڕۆ دووشه‌ممه‌ ٣ی ئۆگۆست، كاتژمێر ١٢ی نیوه‌ڕۆ به‌ كاتی كوردستانی ڕۆژهه‌ڵات، و ١٠و نیو بە کاتی هەرێمی کوردستان سوپای پاسدارانی ڕێژیمی ئیسلامی ئێران، به‌ فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان هێرشی كرده‌ سه‌ر بنكه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.

له‌و هێرشه‌دا كه‌ له‌ ڕێگه‌ی فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانه‌وه‌ و به‌ ڕاكێت له‌ بنكه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه‌ دراوه‌، زیانی زۆر به‌ر یه‌كێک له‌ بنكه‌كانی هێزی پێشمه‌رگه‌ له‌ شاخه‌كانی كوردستان كه‌وتووه‌‌.

به‌پێی زانیارییه‌كان، هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له‌و هێرشه‌دا هیچ زیانێكی گیانی به‌رنه‌كه‌وتوه ‌و به‌ خۆشییه‌وه‌ پێشمه‌رگه‌كان سڵامه‌تن و ته‌نیا زیانی ماددی به‌ر بنكه‌یەک‌ كه‌وتووه‌.