image

 

پەیامی کورد ... گەشتە ئاسمانییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و تورکیا دەست پێدەکەنەوە

 

گەشتە ئاسمانییەكانی هەرێمی كوردستان و عێراقی فیدراڵ لەگەڵ توركیا لە سبەی بەولاواوە سەر لەنوێ دەست پێدەکەنەوە.

 

ئەحمەد هۆشیار بەڕێوەبەری گشتیی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بە كەناڵی "كوردستان٢٤"ی راگەیاند كە گەشتەكان لەگەڵ توركیا دەست پێدەكەنەوە.

 

بڕیاره‌ هەفتانە کۆمپانیایه‌كی فڕۆكه‌وانی توركی حەفت گەشت بۆ عێراق ئەنجام بدات، چوار گەشت بۆ هەرێمی کوردستان دەبێت و سێ بۆ عێراق دەبن.

 

به‌ هۆی پەتای کۆرۆنا، وەزارەتی تەندروستیی تورکیا داوای لە دەسەڵاتی فڕۆکەوانی تورکیا کردبوو گەشتە ئاسمانییەکانی بۆ جاری دووەم لەگەڵ عێراق ھەڵپەسێرێتەوە، بەم هۆیەوە لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا کەمترین گەشتی ئاسمانی لە نێوان عێراق و تورکیا ئەنجام دراوە.