image

پەیامی کورد    ...    ئەندام پەرلەمانێکی عێراق ڕایگەیاند : ئامانجی سەفەرەکی عەبدۆلمەهدی بۆ هەولێر ڕازی کردنی بەرپرسانی هەرێمی کوردستانە بۆ دەرکردنی هاوپەیمانان لە خاکی عێراق .

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان نوێنەرێکی پەرلەمانی عێراق لە پەیامێکدا ڕایگەیاند : لە ئامانجەکانی چوپێکەوتنی ڕۆژی شەممەی سەرۆکوەزیرانی کاربەڕیکەری عیراق عادل عەبدۆلمەهدی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان ڕازی کردنی ئەوان بووە لە سەر گرینگی دەرکردنی هیزەکانی هاوپەیمانی ئەمریکی لە ناو خاکی عێراق بووە . 

هەر بە پێی ئەم هەواڵە دواتر سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە ووتووێژێکی تایبەتدا ڕایگەیاندووە کە ئیستا کاتی دەرکردن و چوونەدەرەوەی هیزەکانی هاوپەیمانان نییە لە ووڵاتی عیراق و جەختی لە سەر بەردەوامی مانەوەی ئەو هێزە کردووە .