image

 

پەیامی کورد ... شاندێکی هەرێم سەردانی بەغدا دەکات

 

شاندێکی هەرێمی کوردستان لە سەر پرسی بودجە بریارە سەردانی بەغدا بکەن.

 

بەپێی ئەو زانیاریانەی کە بڵاو کراونەتەوە‌، شاندەکە ئێوارەی رۆژی یەکشەممە دەچنە بەغدا و  رۆژی دووشەممە بەشداری کۆبوونەوەی لیژنەی باڵای ستراتیژییەتی بودجە دەکەن، کە بە سەرۆکایەتی د. عەلی عەللاوی، وەزیری دارایی بەڕێوەدەچێت.

 

بڕیارە لە دانیشتنەکەدا لەبارەی ستراتیژیەتی بودجەی عێراق بۆ ساڵەکانی 2021 و 2022 و 2023، کە هەرێمی کوردستان وەک هەرێمێک لە عێراقی فیدرال بەشداردەبێت لە داڕشتنی سراتیژییەتی بودجەی ئەو سێ ساڵەدا.