image


پەیامی کورد ... کچە شاعیرێک لە ڕۆژهەڵات دەستبەسەر کرا

 

شاعیرێکی لاوێی خەڵکی شاری دوروود سەر بە پارێزگای لوڕستانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کە پێشتر لەلایەن دەزگای دادوەریی حکوومەتی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانی بە سەردا سەپابوو، دەستبەسەر و ڕەوانەی بەندیخانە کرا.

 

بەپێی ڕاپۆرتێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٣ی ئەیلوول، مینا ڕاد، شاعیری ٢٥ ساڵەی خەڵکی شاری دوروود سەر بە پارێزگای لوڕستان بە مەبەستی تێپەڕاندنی ماوەی دوو مانگی حوکمی بەندکرانەکەی دەستبەسەر و بۆ بەندیخانەی قەرچەکی وەرامین گوازراوەتەوە.

 

مینا ڕاد ڕۆژی شەممە ٦ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨ دوای بانگ کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی دوروود بە تۆمەتی بەشداری کردن لە ناڕەزایەتییەکانی ئەو شارە دەستبەسەر و دوای سێ ڕۆژ بە شێوەی کاتی ئازاد کرابوو.

 

ئەو شاعیر و نووسەرە لاوە دواجار ڕۆژی پێنجشەممە ٣ی ژوئیەی ٢٠٢٠ لەلایەن دادسەرای فەرهەنگ و میدیا بە تۆمەتی ”پڕوپاگەندە دژی حکوومەت“ حوکمی دوو مانگ بەندکران و ٨ مانگ بەندکرانی هەڵپسێردراوی بە سەردا سەپا. ئەو حوکمە یەکی خەرمانی ئەمساڵ وەکوو خۆی پشتڕاست کرایەوە.