image


پەیامی کورد … سەرۆکی حکوومەت ڕۆژی جیهانیی زمانی دایکی لە هەموو کوردستانیان پیرۆز کرد

 

ئەمڕۆ یەكشەممە٢١ی شووباتی ٢٠٢١، مەسرور بارزانی سەرۆكی حكوومەتی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایكی لە كوردستانیان كرد.

 

مەسرور بارزانی لە هەژماری خۆیدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی (تویتەر)، پۆستێكی بەبۆنەی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایك بڵاو كردووەتەوە و نووسیویەتی " ڕۆژی جیهانیی زمانی دایك له‌ هه‌موو كوردستانیان پیرۆز بێت".

 

سەرۆكی حكوومەت پیرۆزباییەكەی بە هەردوو شێوەزاری كوردیی سۆرانی و كورمانجی، هەروەها بە زمانەكانی عەرەبی، سریانی و توركمانی بڵاو كردووەتەوە.