image

پەیامی کورد      ...     سەرۆک بارزانی پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق دەکات

رۆژی سێشەممە 29ـی ئەیلوولی 2020 لە سەلاحەدین سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە فائق زێدان سەرۆکی ئەنجوومەنی باڵای دادوەری عێراق کرد.

لە دیدارەکەدا بارودۆخی سیاسی و دوایین گۆڕانکاری و پێشهاتەکانی عێراق تاوتوێکرا و تیشک خرایە رەوشی دەسەڵاتی قەزا لە عێراق و پەیوەندی و هەماهەنگی نێوان دامەزراوە دادوەرییەکانی هەرێمی کوردستان و عێراقی فیدڕاڵ.

هەر لەو کۆبوونەوەیەدا جەخت لە رۆڵی دەسەڵاتی دادوەری لە چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەولێر و بەغدا و هەروەها جێبەجێکردنی دەستوور کرایەوە.