image


پەیامی کورد ... پرسەنامەی سەرۆک بارزانی بە بۆنەی کۆچی دوایی جەلیل گادانی

سەرۆک بارزانی، بە بۆنەی کۆچی دوایی تێکۆشەری ناسراوی ڕۆژهەڵات و سیمای دیاری ناو ریزەکانی حیزبی دێموکرات پرسەنامەیەکی بڵاو کردەوە.

دەقی پرسەنامەی سەرۆک بارزانی کە دەستی پەیامی کورد گەیشتووە بە شێوەی خوارەوەیە؛

 

بەناوی خودای مەزن و دلۆڤان

بۆ خانەوادەی بەڕێزی کاک جەلیل گادانی

 

بەداخەوە هەواڵی كۆچی دوایی تێکۆشەر و نیشتمانپەروەری ناسراو و ڕۆشنبیری کوردستان، خوالێخۆشبوو جەلیل گادانی ـمان پێ گەییشت.

پرسە و سەرەخۆشیی خۆم بە خانەوادە تێكۆشه‌ره‌كه‌تان و هاوڕێیانی کاک جەلیل و سەرجەم خزم و كەسوكارتان ڕادەگەیەنم و بەشداری خەمتانم.

لە خودای گەورە داواكارم گیانی پاکی کاک جەلیل ‌بباتە بەر دلۆڤانیی خۆی و دڵنەوایی و ئارامییش بە هەموو لایەك ببەخشێت.

 

انا لله وانا الیه راجعون

مه‌سعود بارزانی

٦ـی٨ـی ٢٠٢٠