image


پەیامی کورد ... کەرکووک/ گۆڕێکی بە کۆمەڵ دۆزرایەوە

 

هێزێكی ئەمنی گۆڕێكی بەكۆمەڵیان لە پارێزگای كەركوك دۆزیەوە کە قوربانیانی دەستی رێكخراوی داعش بوون.

 

سەرچاوەكانی هەواڵی عێراقی بڵاویانكردوەتەوە، لەكاتی پشكنین و گەڕانەكاندا گۆڕێكی بەكۆمەڵ دۆزراوەتەوە، كە ٤٥ قوربانیی تێدایە.

 

رونیشكراوەتەوە، گۆڕە بەكۆمەڵەكە لە گوندی داوود علوكە لە كەركوك دۆزراوەتەوە و بۆ قوربانیانی دەستی رێكخراوی داعش دەگەڕێتەوە، لەو كاتەی كۆنترۆڵی ناوچەكەیان كردبوو.