image

پەیامی کورد    ...    بەڕێوبەرایەتی کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم رایگەیاند، بەهۆی درووستبوونی کێشەی تەکنیکی کە ئەویش کەمبونەوەی هەناردەکردنی گازی شلە بۆ هەردوووێستگەی کارەبای چەمچەماڵ و هەولێر "بۆ ماوەیەکی کاتی" کارەبای نیشتیمانی کەمدەبێتەوە، دەشڵێت "لە ١٢ کاتژمێری داهاتودا کێشەکە چارەسەر دەبێت".
بەڕێوەبەرایەتی کۆنترۆڵی کارەبای هەرێم لە ئاگاداریننامەیەکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، "بەهۆی بوونی گرفتێکی تەکنیکی لەوێستگەی داناغاز بڕی هەناردەکردنی غاز بۆ هەردو وێستگەی بەرهەمهێنانی کارەبا لە چەمچەماڵ و هەولێر کەمیکردوە، بەمەش بڕی بەرهەمهێنانی کارەبا لەهەرێمی کوردستان بەبڕی ٧٥٠- ٨٠٠ مێگاوات کارەبا کەمیکردوە".

ئەوەش هاتوە، "دوای گرفتەکەی داناغازیش، تیمەکانی هەردو وەزارەتی کارەبا و سامانە سروشتیەکان لەگەڵ کۆمپانیای داناغاز سەرقاڵی چارەسەرکردنی دۆخەکە و رێکخستنەوەی سیستەمی دابەشکردنی کارەبان و بڕیارە لەماوەی ١٢ کاتژمێری داهاتوودا دۆخەکە ئاسایی بکرێتەوە".