image

پەیامی کورد     ...    ڕێکەوتنەکەی شەنگال دەکەوێتەواری جێبەجێ کردنەوە

قایمقامی قەزای شەنگال دەڵێت، دوای ئەوەی ڕێککەوتنی شنگال ئیمزا کرا ئێستا دەستیان کردووە بە نووسینی ناو بۆ پێکهێنانی هێزێکی پۆلیس بۆ شنگال.

ڕێککەوتنی شەنگال لە نێوان حکوومەتی عیراق و حکوومەتی هەرێمی کوردستاندا کراوە و چەندین خاڵی ئەمنی و خزمەتگوزاری و ئیداری لەخۆی دەگرێت.

مەحما خەلیل، ڕایگەیاند : "ئێستا دەستیان کردووە بە جێبەجێکردنی خاڵ و بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە و یەکەم هەنگاویش درووستکردنی هێزێکە بۆ ناوخۆی شەنگال و پاراستی ئەو قەزایە."

ووتیشی: "خاڵێکی ڕێککەوتنەکە بریتییە لە پێکهێنانی هێزیکی ٢٥٠٠ کەسیی پۆلیس بۆ شەنگال، ئەو هێزەش لە ١٥٠٠ کەسی خەڵکی کەمپەکان و ١٠٠٠ کەسیش لەو کەسانەی گەڕاونەتەوە شەنگال پێک دێت و دوێنی دەستیان بە نووسینی ناوەکانیان کرد و مامەڵەکانیان بەڕێوە دەبەن."

قایمقامی شەنگال ئاماژەیشی دا: "هیوادارین هەموو خاڵ و بڕگەکانی ڕێککەوتنەکە بکەونە واری جێبەجێکردنەوە."