image

پەیامی کورد      ...    ڕێکەوتنەکانی نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگری عێراق لەم کاتەدا دەکەوێتە واری جێبەجی کردنەوە

نوێنەری ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە ژووری ئۆپەراسیۆنی بەغدا ڕایگەیاند، تا کۆتایی مانگ دوو ژووری سەرەکی ھاوبەشی نێوان ھەرێم و بەغدا درووست دەکرێن و دواتر دەست بە جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوانیان دەکرێت لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ھەرێم.

لیوا عەبدۆلخالق تەڵعەت، نوێنەری ھەردوو وەزارەتی ناوخۆ و پێشمەرگە لە ژووری ئۆپراسیۆنی بەغدا ڕایگەیاند : دوای رێککەوتنی چەند رۆژی ڕابردووی نێوان ھەرێم و بەغدا لە بواری ئەمنیدا، بڕیارە لە کۆتایی ئەم مانگەدا دوو ژووری ھاوبەش لە ھەرێم و بەغدا دروست بکرێن و دواتر دەست بە کارەکانی دیکە بکرێت.

تەڵعەت ووتیشی، ئەو رێککەوتنە، قۆناغ بە قۆناغ لە سنووری دیالە و کەرکووک و مووسڵ و مەخموور و گوێڕ و ناوچە کوردستانییەکان بە گشتی، جێبەجێ دەکرێت.