image


‌پەیامی کورد ... ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر نۆ بڕیاری دەركرد

 

ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا نۆ بڕیاری دەركرد كە یەكێكیان پێكهێنانی لیژنەیەكە بۆ چوونە نێو ناوەندەكانی خوێندن و چاودێری رەوشی كۆرۆنا.

 

ئێوارەی ئەنڕۆ ژووری ئۆپەراسیۆنی پارێزگای هەولێر كۆبوونەوە و نۆ بڕیاری نوێیان بۆ بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا دەركردووە.

 

یەكەم: دوو لیژنە بەسەرپەرشتی پارێزگای هەولێر و ئەندامیەتی هەریەك لەنوێنەرانی وەزارەتی خوێندنی باڵا و تەندروستی پەروەردەی هەولێر پێكبهێنرێت، بۆ چوونە ناو ناوەندەكانی خوێندن و چاودێریكردنی  قوتابیان و خوێندكاران بۆ پابەندبوونیان لە بەكارهێنانی (دەمامك) و جێبەجێكردنی ڕێكارەكانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەكان.

 

دووەم: پێكهێنانی لیژنەیەك بۆ سەردانیكردنی فەرمانگە و بەڕێوەبەرایەتییە حكومیەكانی سنووری پارێزگای هەولێر و چاودێریكردنی فەرمانبەرانیان لەكاتی دەوام بۆ پابەندبوونیان لە بەكارهێنانی (دەمامك) و جێبەجێكردنی ڕێكارەكانی خۆپارێزی و ڕێنماییە تەندروستییەكان، هەروەها گرتنەبەری ڕێكاری یاسایی بەرامبەر ئەو هاوڵاتی و موراجعانەی كە بۆ ڕاییكردنی مامەڵەكانییان بەبێ بەستنی (دەمامك) دەچنە ناو  فەرمانگەكان.     

                                           

             

سێیەم: هەموو ئەو شوێنانەی كە كراوەن، (مۆڵ، ماركێت، شوێنە بازرگانییەكان، بازار، چێشتخانە)، پێویستە تەواوی مەرجە تەندروستییەكان و ڕێكارەكانی خۆپارێزی جێبەجێبكەن لەبەستنی (دەمامك، دووری مەودای نێوان هاوڵاتییان، دروستنەكردنی قەرەباڵغی، دانانی هێمای نۆرەی هاوڵاتییان لەسەر زەوی بەتایبەتی لای كاشیەری مۆڵ و ماركێتەكان و پێشوازی هوتێل و موتێلەكان)، ‌هەرشوێنێك ئەم رێنماییانە بەتایبەتی بەستنی (دەمامك) جێبەجێ نەكات، لیژنەی قائمقامییەتەكان، تیمەكانی تەندروستی، شارەوانی، چاودێری بازاڕ، هێزە ئەمنییەكان ڕاسپێردراون، دەستبەجێ شوێنەكە دادەخەن.                                                               

 

چوارەم: هۆشداری دەدەینە سەرجەم شۆفێرانی (تایبەت، بارهەڵگر، كرێ) لەكاتی هەبوونی سەرنشین لەگەڵیاندا پابەندی ڕێناماییە تەندروستییەكانبن و خۆیان و سەرنشینەكانیان (دەمامك) ببەستن، هەر كەسێك سەرپێچی لەم بڕیارە بكات، لەلایەن پۆلیسی هاتووچۆ ڕێكاریی یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر بەپێبژردن و دەستبەسەرداگرتنی ئۆتۆمبێلەكەی. 

 

شەشەم: ئەم شوێنانە لەكاتژمێر 12ی شەو دادەخرێن:-

(یانەی شەوانە، نێرگەلەكێشان، یانەكانی مەی خواردنەوە (بار)، موزیك لایف، ئاهەنگی شەوانەی یانەكان)   

 

حەوتەم: ئەم شوێنانە بەداخراوی دەمێنەوە:-

(هۆڵەكانی بووك گواستنەوه، هەموو جۆرە گردبوونەوە و كۆنفرانس و كۆبوونەوەیەك).                      

                                                

هەشتەم: پرسەدانان لە (هۆڵ-ماڵ-ژێرخێوەت) و مەراسیمی سەرقەبران قەدەغەیە، بنكەی پۆلیس و موختاری گەڕەك بەرپرسیارن، هەركەسێك پابەندنەبێت، ڕێكاریی یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر. 

                                                                                                                                                                                                                                     

نۆیەم: هاوینە هەوار و شوێنە گەشتییاریەكان، دەبێت ڕەچاوی ڕێكارەكانی خۆپارێزی بكەن و خۆیان و گەشتییارانیان پایەندبن بە بەستنی (دەمامك)، هەرشوێنك پابەند نەبێت، ڕێكاریی یاسایی لەبەرامبەردا دەگیرێتەبەر.