image

پەیامی کورد      ...   وەزیری تەندرووستی هەرێمی کوردستان داوایەکی گرینگ ئاراستەی خەڵک دەکات

وەزیری تەندرووستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان رایگەیاند، كەمبوونەوەی ژمارەی تووشبوون بە ڤیرووسی كۆرۆنا مانای نەمانی پەتاكە نیە.
سامان بەرزنجی وەزیری تەندرووستی حكوومەتی هەرێمی كوردستان لە راگەێندراوێكدا رایگەیاند : "كەمبوونی حاڵەتەكانی تووشبوون بە كۆرۆنا مانای نەمانی ڤایرۆسەكە نیە، بە خۆپاراستنمان زیاتر كۆنتڕۆڵ دەبێت و مردن كەمتر دەبێت".
تائێستا لە هەرێمی كوردستان زیاتر لە ٩٥ هەزار حاڵەتی تووشبوون بە كۆرۆنا تۆمار كراون و لەو ژمارەیە ٥٩ هەزار كەس چاكبوونەتەوە و زیاتر لە سێ هەزار كەسیش گیانیان لەدەستداوە و چەند رۆژێكیشە ژمارەی تووشبوون رووی لە دابەزین كردووە.