image

پەیامی کورد      ...     وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان بڕیارێکی گرینگ دەردەکات .

وەزارەتی دارایی  هەرێمی كوردستان بڕیاریدا بە لێخۆشبوون لە هەموو ئەو سزا و سوودانەی لەسەر باجدەران و قەرزەكانی خانووبەرەی میرین، بە مەرجێك تا كۆتایی ئەمساڵ هەموو ئەو باجانەی لەسەریانە پاكتاوی بكەن.

دەقی بڕیاری وەزارەتی دارایی:

لەژێر ڕۆشنایی نووسراومان ژمارە (274 لە 23/6/2020)، سەرۆكایەتی ئەنجوومەنی وەزیران بە نووسراوی ژمارە (6206 لە 18/10/2020) ڕەزامەندی دا :
1- بە لێخۆشبوون لە هەموو ئەو سزا و سوودانەی لەسەر باجدەران و قەرزەكانی خانووبەرەی میرین، بەمەرجێك تا 31/12/2020 هەموو ئەو باجانەی لەسەریانە پاكتاوی بكەن.
2- تایبەت بەو كۆمپانیا و شوێنە بازرگانیانەی، كە قەرزی ئاسانكارییان لایە، دەكرێت وەبەرخستن (مقاصە)یان بۆ بكرێت بەرامبەر ئەو قەرزانەی لای حكوومەتی هەرێمی كوردستانە، بە مەرجێك چەكەكانیان بەرامبەر ئەنجامدانی پڕۆژە لەلایەن حكوومەتی هەرێمی كوردستان پێدرابێت.