
پەیامی کورد ... وەزیری پیلاندادان : به‌دواداچوون بۆ كێشه و گرفته‌كانی چه‌مچه‌ماڵ ده‌كرێت و چارەسەریان دەکەین
دارا ڕه‌شید وه‌زیری پلاندانانی حكوومه‌تی هه‌رێم رایگەیاند به‌دواداچوون بۆ كێشه و گرفته‌كانی چه‌مچه‌ماڵ ده‌كه‌ن و كێشه‌ی ئاوی ئه‌و قه‌زایه‌ش چاره‌سه‌ر ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی راگه‌ێندراوێكی وه‌زاره‌تی پلاندانان، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه دارا ڕه‌شید له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ رەمك ره‌مه‌زان قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ و به‌رێوبه‌رانی په‌روه‌رده و ئاوی قه‌زاكه، به‌دواداچوونی بۆ كێشه و كه‌م وكوڕییه‌كانی چه‌مچه‌ماڵ كرد به‌تایبه‌ت له‌سه‌ر ئاستی خزمه‌تگوزارییه‌كان و ئه‌و پرۆژانه‌ی كه گرینگ و پێویستن بۆ دانیشتوانه‌كه‌ی.
وه‌زیری پلاندانان رایگه‌یاند، به‌دواداچوون بۆ پرۆژه‌ی ئاوی چه‌مچه‌ماڵ ده‌كه‌ین هه‌وڵده‌ده‌ین چاره‌سه‌ری گرفته‌كانی بكه‌ین، بۆئه‌وه‌ی بتوانرێت له‌ماوه‌یه‌كی نزیك بكه‌وێت خزمه‌ت دانیشتوانی سنووره‌كه.
دارا ڕه‌شید ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "دانیشتوانی چه‌مچه‌ماڵ شۆرشگێڕ و كوردپه‌روه‌رن و شایه‌نی هه‌موو خزمه‌تێكن، چوونكه له‌سه‌رده‌مه جیاجیاكان ڕووبه‌رووی نه‌هامه‌تی و ئه‌نفال و وێرانكردنی دێهاته‌كانی سنووره‌كه‌یان بونه‌ته‌وه ئه‌وه‌ی له توانای حكوومه‌تیش بێت درێغی ناكه‌ین بۆیان و گرینگیش به‌و پرۆژانه ده‌ده‌ین كه داواكاری دانیشتوانهكهیانه له‌سێكته‌ره جیاجیاكان".
له‌به‌رامبه‌ریشدا قائیمقامی چه‌مچه‌ماڵ رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی پلاندانان ڕۆڵی گرینگی هه‌یه له‌جێبه‌جێكردن و دیاریكردنی پرۆژه ستراتیژییه‌كانی هه‌رێم و سنووره‌كه‌یان به‌تایبه‌ت له‌بواره‌كانی په‌روه‌رده و ئاو و ئاوه‌ڕۆ و ڕێگاوبان و سێكته‌ره‌كانی دیكه‌دا.