
پەیامی کورد ... وەزیری بەرگریی تورکیا گەیشتە هەولێر
وەزیری بەرگریی توركیا گەیشتە هەولێر و لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەلایەن وەزیری پێشمەرگەوە پێشوازی لێكرا.
پاش ئەوەی بەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە 18ی كانونی دووەم، خلوسی ئاكار، وەزیری بەرگریی توركیا گەیشتە بەغداد، ئەمشەو گەیشتە هەرێمی كوردستان و لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەلایەن شۆڕش حاجی، وەزیری پێشمەرگەی هەرێمی كوردستانەوە پێشوازی لێكرا.
بەگوێرەی ئەو كارنامەیەی بڵاوكراوەتەوە، بریارە وەزیری بەرگریی توركیا سبەی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی كوردستان كۆببێتەوە.