image


پەیامی کورد ... وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا گەیشتە هەولێر

 

وەزیری بەرگری ئیتاڵیا بە سەردانێک گەیشتە هەرێمی كوردستان و لەلایەن وەزیری پێشمەرگەوە پێشوازیكرا و بڕیارە سبەی لەگەڵ بەرپرسانی هەرێم كۆببێتەوە.

 

لۆرێنزۆ گوێرینی، وەزیری بەرگری ئیتاڵیا ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ی ئەیلوول بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە هەرێمی كوردستان و لە فڕۆكەخانەی هەولێر لەلایەن شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگەوە پێشوازی لێكرا.

 

بڕیارە وایە کە  لۆرێنزۆ گوێرینی سبەی لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کۆببێتەوە و تیایدا دوایین پێشهاتەکانی دۆخی سیاسی و ئابوری ناوچەکە تاوتوێ بكرێت.