image


پەیامی کورد … کوژرانی دوو برا لە پیرانشار بە دەستی سپای پاسداران

 

 پاسداران لە یەکێک لە گوندەکانی پیرانشاری پارێزگای ئورمیە، دوو برایان دایە بەر دەسڕێژی گولە.

 

بە گوێڕەی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی چوارشەممە شەشی ڕەشەممەی ٢٧٢٠ (٢٤ی فێبریوێری ٢٠٢١)، هێزەکانی سپای پاسداران لە ڕێگای گوندی "شیناوا" بەرەو گوندی "زێدان"ی سەر بە شاری پیرانشار، بە بێ هیچ ئاگادارکردنەوەیەکی پێشوەخت دەسڕێژیان لە ئوتۆمبێلێک کرد و دوو برایان کوشت.

 

ئەم دوو برایە ناویان "عەبدوڵلا نادری" و "عوسمان نادری"یە و کوڕی مارف و خەڵکی پیرانشارن.

 

تەرمی ئەو دوو برایە لە لایەن هێزە ئەمنییەکانەوە گوازراوەتەوە بۆ پیرانشار.