image


پەیامی کورد ... چوار کچ لە ڕۆژهەڵات دەستبەسەر کران

 

چوار کچی خەڵکی یەکێک لە گوندەکانی ناوچەی باینگانی پاوە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

 

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو،  ڕۆژی چوارشەممە ١٦ی ئەیلوول، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پاوە چوار کچیان بە ناوەکانی ”بەهار ئەحمەدی“، ”بێرگز محەمەدی“، ”ئیلهام مورادی“ و ”نگین وەیسی“ لە گوندی بانەوەڕە دەستبەسەر کردووە.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو چوار گوندە خەڵکی گوندی میراودەلی سەر بە بەخشی باینگانی پاوە بوون و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت دەستبەسەر کراون.

 

ئەو سەرچاوە وتیشی کە ئەو جوار کچە دوای دەستبەسەر کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشان گوازراونەتەوە و هەتا ئێستا پەیوەندییان لەگەڵ بنەماڵەکانیان نەگرتووە.