image

پەیامی کورد     ...    وادەی تەواو بوونی وێستگەی کارەبای ٣٠٠ مێگاواتی خەبات ڕاگەێندرا

وەزیری کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، تا ئیستا توانیویانە زیاتر لە ٢٠ کاتژمێر کارەبا بە هاووڵاتییان بدەن و دۆخی کارەباش تا ئێستا جێگیرە.

کەمال محەمەد، وەزیری کارەبای حکوومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند : "تیمێکی کۆریایی گەیشتووەتە هەرێمی کوردستان بە مەبەستی تەواوکردنی وێستگەی کارەبای ٣٠٠ میگاواتی قەزای خەبات."

ووتیشی: "بڕیارە لە دوو هەفتەدا ئەو وێستگەیە تەواو بکرێت و بکەوێتە کار، بە بڕیاری سەرۆکی حکوومەت ئەو تیمە گەیشتووەتە هەرێم و دەست بە کارەکانی دەکات بۆ ئەوەی بتوانین کارەبای زیاتر بە هاووڵاتییان بدەین."

وەزیری کارەبا ئاماژەیشی دا: "دۆخی کارەبا جیگیرە و توانیویشمانە زیاتر لە ٢٠ کاتژمێر کارەبا بە هاووڵاتیان بدەین و لە مانگی ٦دا کارەبا لە بەنداوی دووکانیش زیاد دەبێ و دەتوانین ١٠٠ مێگاواتی تر بە هاووڵاتییان بدەین."