image

پەیامی کورد    ...    بەڕێوبەری گشتی پلاندانان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایدەگەێنێت : دوای ئەوەی ئەنجوومەنی وەزارەت بڕیاری دا كە زانكۆكانی كوردستان پلانی خۆیان بنووسن بۆ كردنەوەی خوێندنی باڵا، ئێستا پلانەكە گەیشتووەتە وەزارەت و، كاتی دەستپێكی خوێندنی باڵاش‌ لە سەرەتای مانگی شوبات دەست پێدەكات. 

دكتۆر نەژدەت ئاكرەیی ،  بەڕێوبەری گشتی پلاندانان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی ڕایگەیاند : "پلانی زانكۆكان بۆ كردنەوەی خوێندنی باڵا گەیشتووەتە دەست وەزارەت و ماوەی هەفتەیەكی پێویستە بۆ وردبینی پلانەكان لە ڕووی ئەكادیمی و بوونی مەرجەكانی كردنەوەی خوێندنی باڵا، كە لە دوای ئەویشەوە دەست دەكرێت بە تاقیكردنەوەی توانستی زانستی و ئەویش ماوەی 10 رۆژی پێویستە".  

ئاكرەیی ئاماژەی بەوەش دا، دوای ئەوەی ئەنجامی بەرایی تاقیكردنەوەكان لە وەزارەت پەسەند دەكرێت، ناوی وەرگیراوان لە كۆتایی مانگی یەكدا ڕادەگەیەنرێت، بەم جۆرەش كاتی خوێندنەكە دەكەوێتە سەرەتای مانگی شوباتەوە.

ناوبراو گوتیشی، هەموو زانكۆ و بەشێك دەبێت هۆكاری هەبێت بۆ ئەوەی دیپلۆمی باڵا و خوێندنی باڵا نەكاتەوە.