image

پەیامی کورد       ...    نرخی زێڕ تا دێت زیاتر لە هەڵکشاندایە

کەمبوونەوەی بەهای دۆلار لە جیهاندا وایکردوە زێڕ وەک پەناگەیەکی ئارام لە لایەن وەبەرهێنەرانەوە سەیر بکرێت، بەوهۆیەشەوە نرخەکەی بەردەوام لە زیادبووندا بێت.
بەپێی ئامارە جیهانییەکان، ئەمڕۆ چوارشەممە نرخی هەر ئۆنسەیەک زێڕ لەبازاڕەکانی جیهاندا ٥.٢٢ دۆلار بەرزبوەوە و نرخەکەی گەیشتە ٢٠٢٧.٨٨ دۆلار، واتە بە رێژەی ٠.٢٦%ی بەهاکەی زیادیکردوە.

بەهۆی زیادبوونی نیگەرانییەکان لەبارەی ئەگەری درێژەکێشانی ئەو قەیرانە تەندرووستییەی کە بەهۆی بڵاوبوونەوەی ڤیرووسی کۆرۆناوە لە جیهاندا سەریهەڵداوە، هەروەها ئەو هەڵئاوسانە ئابوورییەی کە بانکە ناوەندییەکانی جیهانی گرتوەتەوە خواست لەسەر زێڕ زیادیکردوە، بەجۆرێک بەهاکەی ئاستێکی پێوانەیی نوێی تۆمارکرد، کە لە نۆ ساڵی رابردوودا بەخۆیەوە نەبینیوە.
ئابووریناسان هۆکارێکی دیکەی زیادبوونی خواست لەسەر زێڕ دەگەڕێننەوە بۆ کەمبوونەوەی بەردەوامی بەهای دۆلار، ئەوەش وایکردوە وەبەرهێنەران زێر وەک پەناگەیەکی ئارام بۆ پاراستنی سامانەکەیان بەکاربهێنن.