image

پەیامی کورد      ...    نووسینگەی نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان سەردانی پارێزگاری دھۆکیان کرد.

بەیانی ئەمڕۆ یەکشەممە25/10/2020 نووسینگەی نێچیرڤان بارزانی جێگری سەرۆکی پارتی دیموکراتی کوردستان بەمەبەستی پیرۆزبایی کردن سەردانی دکتۆر عەلی تەتەر  پارێزگاری دهۆک-یان کرد، هاوکات نووسینگەی جێگری سەرۆکی پارتی وێڕای هیوای سەرکەوتن لەئەرکەکانی وەک پارێزگار لەبەڕێوبردنی کارە فەرمییە ئیدارییەکانی شارەکە هەروەها بۆ زیاتر خزمەتکردنی شاری دهۆک هەموو پشتیوانی و پاڵپشتییەکیان بۆ بەڕێز پارێزگاری نوێی دهۆک دووپاتکردەوە و ئامادەیی هەموو هاوکاری هەماهەنگییەکیان نیشاندا، لای خۆشییەوە بەڕێز دکتۆر عەلی تەتەر پارێزگاری شارەکە خۆشحاڵی و سوپاسگوزاری بەسەردانی کردنی نووسینگەی جەنابی جێگری سەرۆک ڕاگەیاند و بە بایەخەوە ئەم  دیدار و پشتیوانییەی بەرز نرخاند.