image

پەیامی کورد     ...    گۆڕانکاری و هەموار کردنەوە لە پڕۆژە یاسای پەروەردە دا دەکرێت 

بڕیارە یاسای پەروەردە ھەموار بكرێتەوە و ئەندامێكی لیژنەی پەروەر`دەش دەڵێ، دوای پەسەندكردنی پڕۆژەیاساكە، گۆڕانكاری بەسەر سیستەمی پەروەردە لە ھەرێمی كوردستاندا دێت.

گوڵستان نھێلی، ئەندامی لیژنەی پەروەردە لە پەرلەمانی كوردستان، رایگەیاند، فڕاكسیۆنی پارتی پڕۆژەی پێشنیازی یاسای پەروەردەی ئامادە كردووە و دوای ئەوەی پێشكەشی سەرۆكایەتی پەرلەمانی كوردستان كرا، خوێندنەوەی یەكەمی بۆ كراوە و رەوانەی لیژنە پەیوەندارەكان كراوە، بۆ ئەوەی كاری لەسەر بكرێت و دواتر لە دانیشتنێكی پەرلەماندا بخرێتە دەنگدانەوە.

ئەندامەكەی لیژنەی پەروەردە ووتیشی: "پڕۆژەیاسای پەروەردە مەبەست لێی بەرەوپێشبردنی كەرتی پەروەردە و بەرزكردنەوەی ئاستی خوێندنە لە ھەرێمی كوردستان، بێگومان ئەوەی هەیە ناڵیێن سیستەمێكی خراپە، بەڵام بێ كێشەش نییە و ھەرێمی كوردستان پێویستی بە یاسایەكی باشتری پەروەردە ھەیە".

نھێلی ئاماژەی بۆ ئەوەش كرد: "بە گوێرەی پڕۆژەی نوێی پەروەردە، زیاتر گرینگی بە ئاستی قوتابیان و مامۆستایان دەدرێت، چوونكە ھەموومان بەرپرسیارین لە بەردەم كەرتی پەروەردەدا، تا بتوانین سیستەمێكی پێشكەوتووی پەروەردەمان ھەبێت، ھەوڵی زۆر لایەن پێویستە و تەنیا ئەركی وەزارەتی پەروەدە نییە، بێگومان دوای دەرچوونی یاساكەش، گۆڕانكاری بەسەر كەرتی پەروەردەدا دێت".