image

پەیامی کورد    ...    ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا ئاشكرایكرد، ستراتیژی ووڵاتەكەی دژی ئێران بەردەوام بوونە لە زیاتر پەراوێزخستنی ئەو ووڵاتە لەڕووی دیپلۆماسی و ئابوورییەوە تا ئەوكاتەی وەك دەوڵەتێكی سرووشتی هەڵسوكەوت دەكات.
مۆرگان ئۆرتاگۆس ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا  سەبارەت بەسیاستەكانی ووڵاتەكەی دژی ئێران بەتایبەتی دوای كوشتنی قاسم سلێمانی هەوڵەكانی ئێران بۆ تۆڵەكردنەوەو زیادبوونی گرژییەكان، مۆرگان ئۆرتاگۆس لەلێدوانێكی رۆژنامەوانیدا ووتی "ستراتیژی ئەمریكا زیاتر پەراوێزخستنی ئەو ووڵاتەیە لەڕووی دیپلۆماسی و ئابوورییەوە".
ووتیشی، ئەو سیاسەت و ستراتیژییە بەردەوام دەبێت تا ئەوكاتەی تاران وەك دەوڵەتێكی سرووشتی هەڵسوكەوت دەكات.
رۆژی هەینی ئەمریكا سزای بەسەر ١٧ كۆمپانیای ئێرانی و ئەو كەشتیانەدا سەپاند، كە بەرهەمی ئێرانی دەگوازنەوە، هەروەها سزای بەسەر ٨ بەرپرسی گەورەی ئەو وڵاتەشدا سەپاند.