image

پەیامی کورد     ...     مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە عوسمان بایدەمیر دەکات

سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان و  عوسمان بایدەمیر، سیاسەتوانی ناسراوی کورد کۆبوونەوە و لە دیدارەکەدا جەخت لە گرینگی یەکڕیزی نێوان هێز و لایەنە کوردستانییەکان و خەباتی ئاشتیخوازانەی گەلی کورد کرایەوە لە پێناو پاراستنی مافە رەواکانیدا. 
نووسینگەی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجشەممە مەسروور بارزانی پێشوازی لە سیاسەتکاری ناسراوی کورد عوسمان بایدەمیر کرد، لە دیدارەکەدا جەخت لە گرینگی یەکڕیزی نێوان هێز و لایەنە کوردستانییەکان و خەباتی ئاشتیخوازانەی گەلی کورد کرا لە پێناو پاراستنی مافە ڕەواکانیدا. 

عوسمان بایدەمیر پشتیوانی خۆی بۆ حکوومەتی هەرێمی کوردستان دەربڕی، کە جێی ئومێدی گەلی کوردە و پێویستە هەموو لایەنە کوردستانییەکان پشتیوانی بکەن، سەرۆکی حکوومەت سوپاسی پشتیوانی عوسمان بایدەمیری کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە خەبات و تێکۆشانیدا لە پێناو گەلی کوردستان.