image

پەیامی کورد    ...    مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، 500 ملیار دینار بۆ چەند پرۆژەیەکی خزمەتگوزاری تەرخان کراوە.

مەسروور بارزانی رایگەیاندووە، ژێرخانێکی پێشکەوتوو، بناغەی ئابوورییەکی مۆدێرنە بۆیە ئێمە بە بەهای 500 ملیار دینار بودجەمان بۆ پڕۆژەکانی کارەبا، سایلۆ، رێگاوبان، ئاو و ئاوەڕۆ تەرخان کرد.

سەرۆکی حکوومەتی دەشڵێت، بناغە بۆ کوردستانێکی بەهێزتر و خۆشگوزەران تر دانراوە.