image

پەیامی کورد    ...    ماندێلای کوردستان ئەو پێشمەرگەیەی ڕۆژهەڵات کە دوای ٢٨ ساڵ بەنداکران ئازاد کرا گەڕایەوە ناو حزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.

ماندێلای کوردستان، عوسمان مستەفاپور کە ماوەی ٢٨ ساڵ لە ڕەشەچاڵەکانی کۆماری ئیسلامی دەستبەسەر بوو ، دوای چەند حەوتوویەک لە ئازاد بوونی جارێکی دیکە  هاتەوە باشوری کوردستان و گەڕایەوە ڕیزی هاوسەنگەرانی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران.

▫️  عوسمان موستەفاپور لە کاتی گەڕانەوەی بۆ حیزبی دێموکرات ڕایگەیاندووە من وەک پێشمەرگەیەک لە سەنگەری خەبات دابوومە و ئێستا هاتوومەوە ناو حزبی دێموکرات بۆ ئەوەی درێژە بە خەباتەکەم بدەم.

▫️  لە کاتی چوونەوەی بۆ ڕیزی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، عوسمان موستەفاپور لە لایەن  مستەفا هیجری لێپرسراوی گشتی  و وەفدێکی باڵای حدکا پێشوازی لێکرا.

▫️  شایانی باسە ، عوسمان مستەفاپور مانگی پووشپەڕی ساڵی ١٩٩٢ لە ناوچەی تەرگەوەڕی ورمێ دەستبەسەر کراو  دواتر بە تۆمەتی ئەندامیەتی لە حیزبی دێموکرات و شەڕ بە دژی کۆماری ئیسلامی بە ئێعدام مەحکوم کرا.

▫️  سزای ئێعدامی ئەو بەندکراوە کوردە لە دادگای پێداچوونەوە بە دوو حوکمی ٢٥ ساڵ و ١٠ ساڵی زیندانی گۆڕا. لە ماوەی ٢٨ ساڵ زیندانی، عوسمان موستەفاپور تەنانەت یەک ڕۆژیش ئیزنی دەرکەوتنی لە بەندیخانە پێ نەدرا. عوسمان موستەفاپور تەمەنی ٥٣ ساڵە و خەڵکی شاری پیرانشاری ڕۆژهەڵاتی کوردستانە.