image

پەیامی کورد      ...    لە سنووری پارێزگای ھەولێر بەبڕی ١٢٧ ملیار دینار پڕۆژەی کارەبا جێبەجێ دەکرێن

بەڕێوەبەری گشتی کارەبای ھەولێر ڕایگەیاند ، لە سنووری پارێزگای ھەولێر کۆمەڵێک پڕۆژەی کارەبا جێبەجێ دەکرێن بەبڕی ١٢٧ ملیار دینار، ئەمەش وا دەکات زۆرینەی کێشەکانی کارەبا لە سنووری ھەولێر چارەسەر بن.

بەڕێوبەری گشتی کارەبای ھەولێر، حسێن حەمەد، بۆ ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستان گوتی: "بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای ھەولێر ھەڵمەتی چارەسەرکردنی بارزۆریی سەر تۆڕەکانی کارەبا ڕادەگەیەنێت دوای ئەوەی لە ماوەی مانگەکانی ڕابردوودا پرۆژەکانی دامەزراندنی وێستگەکانی گۆڕینی ڤۆڵتییەی ئازادیی نوێ و مۆنۆمینتی شەھیدان و ڕووناکی و شێروان مەزن و بەستنەوەیان بە ھێڵەکانی ١٣٢ کەی‌ڤی و ٣٣ کەی‌ڤی کە بە گوژمەی (٤٦.١٤٥.٧٢٩.٠٠٠) دینار جێبەجێ کرا و، پێشتر بەھۆی قەیرانی داراییەوە پڕۆژەکان ڕاگیرابوون، ئێستا بەشێکی زۆری پرۆژەکان کە بە ھەمان شێوە کارکردن تێیاندا ڕاگیرابوو لەگەڵ چەندین پرۆژەی دیکە کە پێویستن بۆ سوودوەرگرتن لەم پرۆژانەی بەگەڕ خراونەتەوە."

حسێن حەمەد گوتیشی: "دوای دابینکردنی گوژمەی پێویست بۆ تەواوکردنی پرۆژە ڕاگیراوەکان و پرۆژە نوێیەکان لەلایەن حکوومەتی ھەرێمی کوردستانەوە،‌ لیستی پرۆژەکان کە لە خوارەوە ھاتوون، کۆی تێچوویان بریتییە لە ١٢٧ ملیار و  ٣٩٩ ملیۆن و ٢٣٠ ھەزار دینار و زۆربەیان لەژێر جێبەجێکردندان و بەشێکیان لە پرۆسەی تەندەرینگدان و بەشێکیان لە زستانی ئەمساڵدا تەواو دەبن و سوودیان لێ وەردەگیرێت و بەشەکەی دیکەیان لە ھاوینی داھاتوو و دواتر تەواو دەبن. بە جێبەجێکردنی ئەم پرۆژانە بەشێکی زۆر لە گرفتی بارزۆری و تەکنیکی لەسەر تۆڕەکانی کارەبا نامێنێت کە ھۆکارن بۆ خراپیی دۆخی کارەبای ھاوبەشانی کارەبا و پچڕپچڕی و کەمیی ڤۆڵتییە و زۆر تێکچوون، ھەروەھا وەرنەگرتنی بەشە کارەبا بەپێی پێویست و دادپەروەرانە."

بەڕێوەبەری گشتی کارەبای ھەولێر زیاتر گوتی: "ھێڵی ٣٣ کەی‌ڤی وێستگەی ھەولێری نوێ-وێستگەی ھاناستی و دەرھێنانی فیدەری ٣٣ کەی‌ڤی دەبل سرکێت بە کێبڵی ژێرزەوی لە وێستگەی ھەولیری نوێ بۆ وێستگەی ھاناسیتی کە گوژمەی ملیاریک و ٣٩٠ ملیۆن دیناری بۆ تەرخان کراوە و ڕێژەی %٥٠ی پرۆژەکە جێبەجێ کراوە و مەبەستیش لە جێبەجێکردنی ئەم پرۆژەیە چارەسەرکردنی بارزۆریی ھێڵی ٣٣ کەی‌ڤییە کە ئێستا ھەیە لە نێوان وێستگەی ھەولێری نوێ و وێستگەی ھاناسیتی و بەھۆی ئەم بارزۆرییەوە ھاوبەشانی کارەبای گەڕەکەکانی دەورووبەری شوقەکانی ھاناسیتی وەکو ''سەروەران و ھەڤاڵان'' کاتژمێرەکانی ھەبوونی کارەبایان کەمترە و دۆخی کارەبایان خراپ و پچڕپچڕە و نرخی کارەبای مووەلیدەیان زیاترە لە گەڕەکەکانی دیکە. دەرھێنانی دوو فیدەری ٣٣ کەی‌ڤی بە کێبڵی ژیرزەوی لە وێستگەی ئازادیی نوێ بۆ وێستگەی ڕووناکی کە بە گوژمەی ٣ ملیار و ٢٣ ملیۆن دیناری بۆ خەرج کراوە و دەست کراوە بە جێبەجیکردنی پرۆژەکە سوودی ئەم پرۆژەیە بەکارخستنی وێستگەی ٣٣ کەی‌ڤیی ڕووناکی بە تەواوی توانایەوە و چارەسەری بارزۆریی فیدەرەکانی ١١ کەی‌ڤی کە کارەبا دەداتە گەڕەکەکانی دەورووبەری شوقەکانی ئیسکان لەناو شاری ھەولێر.''

حوسێن حەمەد ئەوەیشی خستەڕوو: "چارەسەری بارزۆریی سەر وێستگەکانی ئازادیی کۆن و باداوە و مۆبایلی ھاوکاری و کارێزان، سنووری بنەسڵاوە و کەسنەزان دەرھێنانی ٨ فیدەری ١١ کەی‌ڤی لە وێستگەی مۆنۆمینتی شەھیدان بۆ سنووری بنەسڵاوە و کەسنەزان بە گوژمەی ملیارێک و ٢٥٠ ملیۆن دینار و %١٥ ڕێژەی پرۆژەکە جێبەجێ کراوە بە مەبەستی چارەسەرکردنی بەشێک لە بارزۆریی سەر وێستگەکانی ڕۆژھەڵات و مۆبایلی قەڵات و بەشێک لە فیدەرەکانی ١١ کەی‌ڤی کە کارەبا دەدەن بە ھاوبەشانی کارەبا لە بەشێک لە گەڕەکەکانی سنووری بنەسڵاوە و کەسنەزان کە بەھۆی بارزۆرییەکانەوە کاتژمێرەکانی ھەبوونی کارەبایان کەمترە و دۆخی کارەبایان خراپ و پچڕپچڕە و نرخی کارەبای مووەلیدەیان زیاترە لە گەڕەکەکانی دیکە. لە سنووری ناحیەی شەمامک و گوێڕ دابینکردن و دامەزراندنی وێستگەی مۆبایلی پیرداود ١٣٢/١١ کەی‌ڤی. ٢٥ ئێم‌ڤی‌ئەی دەرھێنانی ٥ فیدەر لە وێستگەکەوە بە گوژمەی ٢ ملیار و ٨٨ ملیۆن دینار و ڕێژەی %٨٠ی پرۆژەکە جێبەجێ کراوە کە چارەسەری بارزۆریی ھەردوو وێستگەی شەمامک و تەرجان دەکات، لەگەڵ چارەسەری بارزۆریی فیدەرەکانی ھەردوو وێستگەکە کە کارەبا دەدەن بە ناحیەی شەمامک و گوندەکانی."

بەڕێوبەری کارەبای ھەولێر ڕایشیگەیاند: "چارەسەری بارزۆریی بەشێک لە وێستگەی مۆبایلی تەرجان و دوو فیدەری وێستگەکە کە کارەبا دەدەن بە گوندەکانی ناحیەی گوێڕ کە بەھۆی ئەم بارزۆرییانە دۆخی کارەبای ھاوبەشانی دەڤەرەکە خراپ و پچڕپچڕ و ڤۆڵتییە نزم و کاتژمێرەکانی ھەبوونی کارەبایان کەمترە لە جێگاکانی دیکە و ناتوانرێت کارەبا بدرێت بە داواکارانی نوێی کارەبا. ھاوبەشانی کارەبای ‌گەڕەکی ئازادی و دەورووبەری دەرھێنانی ٤ فیدەری ١١ کەی‌ڤی لە وێستگەی ئازادیی نوێ بۆ گەڕەکی ئازادی و گەڕەکەکانی دەورووبەری، بە گوژمەی ٥٨٨ ملیۆن و ٤٠٠ ھەزار دینار و دەست کراوە بە جێبەجیکردنی پرۆژەکە کە چارەسەری بارزۆریی بەشێک لە فیدەرەکانی ١١ کەی‌ڤی کە کارەبا دەدەن بە ھاوبەشانی کارەبا لە گەڕەکی ئازادی و گەڕەکەکانی دەورووبەری کە بەھۆی بارزۆرییەوە دۆخی کارەبایان خراپە. کۆڕێ و گوندەکانی و بەشێک لە گەڕەکەکانی سەلاحەدین گواستنەوەی ٥ فیدەری ١١ کەی‌ڤی لەسەر وێستگەی مۆبایلی ئازادی بۆ سەر وێستگەی ئازادیی نوێ بە گوژمەی ٢٥٤ ملیۆن دینار کە بریتییە لە لابردنی باری کارەبا لەسەر وێستگەی مۆبایلی ئازادی بە مەبەستی گواستنەوەی بۆ ناحیەی سەلاحەدین بۆ کەمکردنەوەی بارزۆریی سەر وێستگەی سەلاحەدین و بەشێک لە فیدەرەکانی کە کارەبا دەدەن بە کۆڕێ و بەشێک لە گەڕەکەکانی سەلاحەدین. بەحرکە و گۆمەسپان دەرھێنانی ٣ فیدەری ١١ کەی‌ڤی لە وێستگەی گردجووتیار و ڕاکێشانی ٨ کیلۆمەتر ھێڵی ١١ کەی‌ڤی بۆ چارەسەری بارزۆریی فیدەر ٤ی خانزاد بە گوژمەی ٥٧٨.٨ ملیۆن دینار و دەست کراوە بە جێبەجێکردنی."