image


پەیامی کورد ... لێژنەیەکی پایەبەرزی بریتانیا لە گەڵ مەسروور بارزانی کۆبوونەوە

 

سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، هەرێمی کوردستان هەموو ئەرک و پابەندبوونەکانی خۆی بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێک لەسەر بنەمای دەستوور جێبەجێکردووە، بۆیە پێویستە حکومەتی فیدراڵیش ئەرکەکانی خۆی بەرامبەر هەرێم جێبەجێبکات.

 

مەسرو بارزانى سەرۆکى حکومەتى هەرێمى کوردستان لەگەڵ جەیمس کلیڤەرلی وەزیری دەوڵەت بۆ کاروباری رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقیا و جەیمس هیپی وەزیری هێزە چەکدارەکان و ستیفن هیکی باڵیۆزی بەریتانیا لە عێراق کۆبووەوە.

 

مەسرور بارزانی رایگەیاند، هەرێم هەموو ئەرک و پابەندبوونەکانی خۆی بۆ گەیشتن بە رێککەوتنێک لە سەر بنەمای دەستوور جێبەجێ کردووە، بۆیە پێویستە حکومەتی عێراقیش ئەرکەکانی خۆی جێبەجێبکات و ماف و شایستە داراییەکانی هەرێم دابینبکات.

 

هاوکات، شاندی بەریتانیش ئامادەیی وڵاتەکەیان بۆ بەهێزکردنی هەماهەنگی و پەیوەندییەکانی بەریتانیا لەگەڵ هەرێمی کوردستان لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی بە تایبەتی لە بواری بازرگانی و پەرەپێدانی وەبەرهێنانی بەریتانی لە هەرێمی کوردستان.