image


پەیامی کورد ... لە خۆپێشاندانەکانی دوێنێی عێراق زیاتر لە ١٧٠ کەس بریندار بوون

 

لەخۆپیشاندانەکانى رۆژى یەکشەممەى بەغدا و پارێزگاکانى باشورى عێراقدا ١٧١ کەس برینداربوون کە زۆرینەیان سەربەهێزە ئەمنییەکان بوون.

 

کۆمسیۆنى مافەکانى مرۆڤى عێراق بڵاوى کردەوە، لەخۆپیشاندنەکانى رۆژى یەکشەممەدا ١٧١ کەس برینداربوون، لەو ژمارەیەش ١٣٩ کەسیان ئەندامى هێزە ئەمنیەکان بوون و ٣٢ کەسیشیان هاوڵاتى مەدەنى بوون.

 

کۆمسیۆنى مافەکانى مرۆڤى عێراق راشیگەیاندوە، زۆرینەى بریندارەکان لە پارێزگاى بەغدابوون جگە لەدوو کەسیان کە لە پارێزگاى دیوانیە برینداربوون، ئەوانیش هاوڵاتیەکى مەدەنى و پۆلیسێک بوون.

 

سەبارەت بەهۆکارى برنیداربوونیشیان، کۆمسیۆنى مافەکانى مرۆڤى عێراق ئاشکرای کردوە، بەکارهێنانى بۆمبى دەستى و بۆمبى مۆلۆتۆڤ لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە بوەتە هۆکارى برینداربونى ئەو ئەندامانەى هێزە ئەمنیەکان وهاوڵاتیانى مەدەنى .