image

پەیامی کورد   ...   لاهوور جەنگی ، رایگەیاند، پێویستە حکومەتی هەرێم حکومەتێکی خزمەتگوزار بێت، پەیوەندییەکی تەندرووست و دەستووری هەبێت لەگەڵ حکوومەتی ناوەندی لە بەغدا. 

ئەمڕۆ ٢٢ی ئەیپریل ی ٢٠١٩ لاهور شێخ جەنگی، بەرپرسی ئاژانسی پاراستن و زانیاری/ زانیاری لە سلێمانی لەگەڵ ویلیام ڕۆبۆک، ڕاوێژکاری هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و نێردەی ئەمریکا بۆ جەنگی دژ بە داعش لە سووریا و عێراق، ستیڤ فیگن، کونسوڵی گشتی وویڵایەتەیەکگرتوەکانی ئەمریکا لەهەولێر کۆبوەوە.

لاهور شێخ جەنگی دەشڵێت، "لەو دیدارەدا باسی دوا پێشهاتە سیاسییەکانی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرا و جەخت لە شەراکەتی ڕاستەقینە کرایەوە کە دەبێت حکوومەتێکی خزمەتگوزار بێت و پەیوەندییەکی تەندرووست و دەستوری هەبێت لەگەڵ حکومەتی ناوەندی لە بەغداد".

لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، "باس لەپاشماوەی گرووپی تیرۆریستی داعش لە سووریا کرا کە دەبێت چاودێرییان بکرێت و نەهێڵن تێکەڵاوی خەڵکی مەدەنی ببنەوە، چوونکە ئەم گرووپانە تاوانی دژ بەمرۆڤایەتی یان ئەنجام داوە".

هاوکات لە دیدارەکەدا، باس لە ڕۆڵی هێزەکانی سوریای دیموکرات کرا، کە لە جەنگی دژ بە داعش لە سوریادا رۆڵیان هەبوە.