image


پەیامی کورد ... ٧٣٥ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەریمی کوردستان تۆمار کرا

 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٣٥ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.

 

ئەمڕۆ دووشەممە ٢٨ی ئەیلوول، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٧٣٥ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ٢٨٣ حاڵەت لە دهۆک، ٢٩٢ حاڵەت  لە هەولێر، ١٠٣ حاڵەت لە سلێمانی، ٢٥ حاڵەت  لە گەرمیان و ٣٢ حاڵەت  لە هەڵەبجە بووە.

 

هەروەها، ٢٨٦ تووشبووی کۆرۆنا چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک  کە ٢٠٤ حاڵەت لە هەولێر، ٢٤ حاڵەت  لە هەڵەبجە، ٢٣ حاڵەت  لە سلێمانی، ٣٢ حاڵەت  لە گەرمیان و ٣ حاڵەت لە دهۆک بووە.

 

بە پێی ڕاگەیەندراوکە، ٢١ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە کە  ١٠ حاڵەت لە سلێمانی، چوار حاڵەت لە دهۆک، دوو حاڵەت  لە هەولێر، سێ حاڵەت  لە راپەڕین و سێ حاڵەت لە هەڵەبجە تۆمار کراوە.