image


پەیامی کورد ... ٦١٢ حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمارکرا

 

وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستا رایگەیاند، لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦١٢ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆمارکراوە.

 

ئەمڕۆ شەممە ١٩ی ئەیلوول، وەزارەتی تەندروستیی هەرێم رایگەیاند، لەماوەی ٢٤ کاتژمێری رابردوودا، ٦١٢ حاڵەتی نوێی توشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا تۆمارکراوە، کە ٧٢ لە هەولێر، ٤١٨ لە دهۆک، ٩٤ لە سلێمانی و ٢٨ حاڵەت لە گەرمیان بووە.

 

هەروەها، ٥٣٤ کەس لە نەخۆشییەکە چاکبوونەتەوە، بە جۆرێک ٢٢٠ لە هەولێر، ١٥ لە سلێمانی، ٢٩ لە گەرمیان، ٢٠ لە هەڵەبجە و٢٥٠ حاڵەت لە دهۆك تۆمار کراوە.

 

بە پێی ڕاگەیەندراوەکە، ٢٣ حاڵەتی گیان لەدەستدان بە نەخۆشییەکە تۆمارکراوە، کە هەشت لە سلێمانی، شەش لە هەولێر، پێنج لە دهۆک، دوو لە راپەڕین، پێنج لە دهۆك و دوو حاڵەت لە هەڵەبجە بووە.