image


پەیامی کورد ... ڕۆژهەڵات/ هاووڵاتییەکی کورد لەسێدارە درا

 

حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی کورد لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو حوکمەی بەسەردا سەپابوو، جێبەجێ کرا.

 

بەپێی هەواڵێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەرلەبەیانی ڕۆژی دووشەممە ١٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٠، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە بە ناوی “کەیوان ڕەزاقولی” لە بەندیخانەی ناوەندی ئەو شارە بەڕێوەچوو.

 

کەیوان ڕەزاقوڵی تەمەن ٤٣ ساڵ ١٤ی فێوریەی ٢٠١٦ بە تۆمەتی کوشتنی هاورێیەکی خۆی دەستبەسەر و لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی سێدارەی بەسەردا سەپێندراوە.