image

 


پەیامی کورد ... حەشیمەتی عێراق بۆ دوو میلیۆن کەس بەرز دەبێتەوە

 

وەزارەتی پلاندانان پێشبینی دەكات تا ساڵی ٢٠٢٥ ژمارەی دانیشتوانی عێراق بگاتە ٤٢ ملیۆن كەس.

 

زیا كازم بەڕێوەبەری دەزگای ناوەندی بۆ سەرژمێری، كە سەر بە وەزارەتی پلاندانانە، بە رۆژنامەی سەباحی نیمچە فەرمی وتوە، ژمارەی پێشبینیكراوی دانیشتوانی عێراق لە ئێستادا ٣٩ میلیۆن كەسە، پێشبینی دەكرێت تا ساڵی ٢٠٢٥ دانیشتوانی عێراق بگاتە ٤٢ میلیۆن كەس.

 

بەڕێوەبەری دەزگای ناوەندی بۆ سەرژمێری ئەوەشی رونكردوەتەوە، ئەو گەشەسەندنە خێرایە لە ژمارەی دانیشتوان، بە رێژەی ٨٥٠ هەزار كەس بۆ یەك ملیۆن كەس، زیاتر لە بەغدای پایتەخت و موسڵ و بەسرە دەبێت، زیادبوونی ژمارەی دانیشتوانیش لەماوەی چەند ساڵی داهاتودا پەستان دەخاتە سەر بازاڕ و كار و خزمەتگوزاریەكانی حكومەت.