
پەیامی کورد ... هەرێمی کوردستان هیچ بیانوویەکی بۆ په‌رله‌مان و حكوومه‌تی عێراق نه‌هێشتوه‌ته‌وه
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان رایده‌گه‌ێنێت: ئه‌وان پشتیوانی رێككه‌وتنی نێوان هه‌رێمی كوردستان و عێراق ده‌كه‌ن و دڵنیاشن له‌وه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ بیانوویه‌كی بۆ په‌رله‌مان و حكوومه‌تی عێراق نه‌هێشتوه‌ته‌وه له‌باره‌ی رێككه‌وتنه‌كان.
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه ٢٧ ى ١ ى ٢٠٢١ ھێمن ھەورامی، جێگری سه‌رۆكی په‌ڕله‌مانی كوردستان له‌كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا به‌ده‌زگاكانی راگه‌یاندنی ووت: كۆبوونەوەكانی ئێستای شاندی حكوومەتی ھەرێم لە بەغدا زیاتر لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراقە لەبارەی پڕۆژەیاسای بودجە و پشكی ھەرێمی كوردستان، ئێمە پشتیوانی لە رەشنوسی پڕۆژەیاساكە دەكەین كە لە حكوومەتەوە چووەتە پەرلەمان، بەڵام ھاوكێشەی سیاسی لەناو پەرلەمان ئاڵۆزترە و ھەوڵی گۆڕینی دراوە، كێشەكە زیاتر لە ماددەی ١١ یە كە باس لە رادەستكردنی دۆسیەی نەوت دەكرێت، بەڵام جەختیدەكەینەوە حكومەتی ھەرێمی كوردستان ھیچ بیانووێكی بۆ پەرلەمان و حكومەتی عێراق نەھێشتووەتەوە، كە بەشە بودجەی ھەرێمی كوردستان نەنێرن.
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان راشیگه‌یاند: ئەوەی تێبینی دەكەین ئاراستەیەكی توند لەناو پەرلەمانی عێراق ھەیە و نیەتیان رێكنەكەوتنە، بۆیە كۆسپ دەخەنە بەردەم دانووستانەكان.
ووتیشی، نیەتی حكوومەت و پەرلەمانی كوردستان ئەوەیە لەگەڵ حكومەتی عێراق رێكبكەوین، ھەموو ھەوڵەكانیش بۆ ئەوەن ھیچ بیانووێك نەمێنێ، بۆ ئەوەی ئاستەنگ بۆ ناردنی شایستە داراییەكانی ھەرێمی كوردستان دروست نەكەنەوە.
هێمن هه‌ورامی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، ئه‌گه‌ر پێوست بكات، شاندێكی سیاسی هه‌رێمی كوردستان سه‌ردانی به‌غدا ده‌كات.