image


پەیامی کورد ... حکوومەتی لوبنان دەستی لەکار کێشایەوە

 

میدیاکانی وڵاتی لوبنان ڕایانگەیاند کە حکوومەتی ئەو وڵاتە دەستی لەکار کێشاوەتەوە و وەزیرێکی کابینەکەش ئەو هەواڵە پشتڕاست دەکاتەوە.

 

میدیاکانی لوبنان ئەمڕۆ دووشممە ١٠ی ئاب ڕایانگەیاند کە حکوومەتی ئەو وڵاتە بە سەرۆکایەتی حەسان دیاب لە ژێر گوشاری خۆپیشاندەران دەستی لەکار کێشاوەتەوە.

 

وەزیری تەندروستی لوبنان ئەو هەواڵەی پشتڕاست کردووەتەوە.

 

دوای دەقینەوەی کۆگایەکی ئاموونیاک لە شاری بەیرووتی پایتەختی لوبنان کە گیان لەدەستدانی دەیان کەسی لێکەوتەوە، خەڵک بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە حکوومەت و گەندەڵی ڕژانە سەرشەقامەکان و لە دوو ڕۆژی ڕابردوودا چەندین وەزیری کابینە دەستیان لەکار کێشابوویەوە.