image


پەیامی کورد ... هاووڵاتییەکی کورد لە لوڕستان لەسێدارە درا

 

حوکمی سێارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی پارێزگای لوڕستان کە بە تۆمەتی کوشتنی ئەنقەست ئەو حوکمەی بە سەردا سەپابوو، جێبەجێ کرا.

 

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٣٠ی ئەیلوول، حوکمی سێدارەی هاووڵاتییەکی خەڵکی پارێزگای لوڕستان بە ناوی ”سەعید بلووری“ لە بەندیخانەی شاری ئەلیگوودەرزی ئەو پارێزگایە جێبەجێ کراوە.

 

سەعیدبلووری ٤ ساڵ پێش بە تۆمەتی کوشتنی کەسێکی دیکە دەستبەسەر و حوکمی سێدارەی بە سەردا سەپابوو.

 

هەواڵی لەسێدارەدانی سەعیدبلووری هەتا ئێستا لە میدیا حکوومەتی و سەرچاوەفەرمییەکانی حکوومەتەوە بڵاو نەکراوەتەوە.