
پەیامی کورد ... هەولێر/ تۆمەتباریک بە ٢٦ کیلۆ ماددەی هۆشبەر دەستگیر کرا
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان ڕایده‌گه‌یه‌نێت ،شۆفێری بارهه‌ڵگرێك ده‌ستگیركرا كه بڕی ٢٦ كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ری پێ بووه.
ئه‌مرۆ چوار شه‌ممه ٢٧ی كانوونی دووه‌می ٢٠٢١ به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان له راگه‌یه‌ندراوێكدا كه وێنه‌یه‌كی ده‌ست كوردی‌و كه‌وتوه رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ له هه‌ولێر ده‌ستیان به‌سه‌ر بارهه‌ڵگرێكی ئێرانی‌دا گرتووه و شوفێره‌كه‌ی ده‌ستگیركراوه، كه بڕی ٢٦ كیلۆگرام مادده‌ی هۆشبه‌ری پێ بووه.
به‌ڕێوبه‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده هۆشبه‌ره‌كان ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه: ده‌ستگیركراوه‌كه ناوی "أ.ر.م"هو ١٦ كیلۆگرام كریستاڵ و ١٠ كیلۆگرام تلیاكی له ناو بارههڵگرهكهیدا شاردبوویه‌وه.
ئه‌وه‌شی خستوه‌ته‌روو،به گوێره‌ی مادده ١٤ له یاسای مادده هۆشبه‌ره‌كان په‌ڕاوی لێكۆڵینه‌وه بۆ تۆمه‌تباره‌كه كراوه‌ته‌وه و رووبه‌ڕووی دادگا ده‌كرێته‌وه.