
پەیامی کورد ... چهند شاندێكی باڵای ووڵاتان سەردانی ھەرێمی کوردستان دەکەن
بهرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان رای دەگەیەنێت، ههرچهنده بەھۆی پهتای کۆرۆناوە سەردانی شاندی ووڵاتان بۆ ھەرێمی کوردستان کەمی کردووە، بهڵام بڕیارە چەند شاندێکی باڵای ووڵاتان سەردانی ھەولێر بکەن.
سەفین دزەیی، بهرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان، بە دهزگاكانی راگهیاندنی راگهیاند: بەھۆی کۆرۆناوە چالاکییەکانی فەرمانگەكهیان کەم بووە، بەڵام بە رێگەی دیکە و پەیوەندی لەگەڵ کونسوڵ و نوێنەری ووڵاتان پەیوەندییەکان بەردەوامن.
ههروهها راشیگهیاند، ساڵی رابردوو ژمارەیەک بەرپرسی باڵا ھاتوونەتە ھەرێمی کوردستان، بڕیاریشە ژمارەیەک بەرپرس و وەزیری دیکەی ووڵاتان سەردانی ھەرێمی کوردستان بکەن.
بهرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ھەرێمی کوردستان گوتیشی، پەیوەندیی ھەرێمی کوردستان لەگەڵ ھەردوو ووڵاتی دراوسێ باشە و بەردەوامە.
لهبهشێكی دیكهی ووتهكانی بۆ دهزگاكانی راگهیاندن سهفین دزهیی دووپاتی كردهوه كه "کێشەی ئێمە لەگەڵ بەغدا تەنیا كێشهی مووچە نییە، کێشەی جێبەجێنەکردنی دەستوور و پێنەدانی ماف و شایستە داراییەکانی ھەرێمی کوردستان و خاکە، بە داخەوە كه نەوەیەکی خراپی سیاسی لە بەغدا دروست بوون و دژی ھەرێمی کوردستان و دەستووریشن".