image


پەیامی کورد … جان بۆڵتۆن داوای سەربەخۆیی کوردستان دەکا

 

 

جان بۆڵتۆن، ڕاوێژکاری پیشووی ئاسایشی ئەمریکا ڕایگەیاندووە کە کوردەکان دەبێ سەربەخۆیی خۆیان بە دەست بێنن و ئەمریکا پێویستە کار بۆ ڕووخانی ئێران بکات کە ئەمەش کاردانەوەی زۆری لای میدیا ئێرانییەکان هەبووە.

بۆڵتۆن لە وتوێژێکدا لەگەڵ کەناڵی ڕووداو وتوویەتی کە: "بە بڕوای من دابەشبوونی عێراق زۆر سوود بەخشە و ئامریکا دەبێت لانیکەم وڵاتی کوردەکان لە عێراقدا بە فەرمیی بناسێت".

 

"بۆڵتۆن" ئاماژەی بەوە کردووە، زۆر گرینگە کوردەکان پێوەندیی خۆیان لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ئامریکا، کۆنگره و پێنتاگۆن بەردەوام ڕابگرن، چونکە کوردەکان لەو سێ ڕێگەیەوە پشتیوانیی زیاتر وەدەست دێنن و یەكێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی ئەو پێوەندییە شەڕی هاوبەشی کوردەکان بوو دژ بە داعش.

 

"بۆڵتۆن" بەنیسبەت ڕێژیمی ئێرانەوە جەختی لەوە کردووەتەوە کە ئەمریکا دەبێت بۆ لەنێوبردنی ڕێژیمی ئێران هەنگاوی جیددی بنێت و یەکێک لە هەنگاوە سەرەکییەکانی ئەو کارەش لە نێوبردنی سپای پاسدارانە.

 

"جان بۆڵتۆن" ئاماژەی بەوەش کردووە کوردەکان دەبێت خۆیان بۆ دوای هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا ئامادە بکەن.

 

ئەو قسانەی "بۆڵتۆن" لە میدیاکانی ڕێژیمی ئیراندا زۆر دەنگی داوەتەوە و زۆربەی ماڵپەڕەکانی ڕێژیم قسەکانی ئەو بەرپرسەی پێشووی ئەمریکایان بە پەرۆش و نیگەرانییەوە ورووژاندووە.