image

پەیامی کورد   ...    فراكسیۆنی پارتی لە پەرلەمانی كوردستان بڕیاریدا، كە دەبێ پڕۆژەیاسای چاكسازی پەسند بكرێت و سازشی لەسەر ناكرێ.

ئۆمێد خۆشناو، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی رایگەیاند: "به‌ر له‌ ده‌ستپێکردنی کۆبوونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی کوردستان فراکسیۆنی پارتی کۆبوونه‌وه‌ی خۆی ئه‌نجامدا، بڕیاریدا:.

*پڕۆژه‌ی چاکسازی ده‌بێ په‌سند بکرێ و سازشی له‌سه‌ر ناکرێ.

*کارێک ده‌که‌ین له‌ پێناو چه‌سپاندنی زیاتری دادپه‌روه‌ری کارێک بکه‌ین ویژدان ئاسوده‌ بکه‌ین و به‌رژه‌وه‌ندی کوردستان و خه‌ڵکه‌که‌ی له‌سه‌رووی هه‌موو شتێک بێت.

ئەمە لەكاتێكدایە پەرلەمانی كوردستان لە كۆبوونەوەدایە و یەكێك لە تەوەرەكانی كۆبوونەوەكەش خوێندنەوەی دووەمە بۆ پڕۆژەی چاكسازی له‌ خانه‌نشینی مووچه ‌و ده‌رماڵه ‌و به‌خشین و ئیمتیازاته‌كانی تر.