image

پەیامی کورد    ...   دوو لاوی کورد خەڵکی شارەکانی ئیلام و سنە، لە لایەن دەزگای زانیاری ئێرانەوە دەست بەسەر کران.

 بە گوێرەی هەواڵ و زانیارییەکان دەێنێ شەممە ١٨ی جانیوەری ٢٠٢٠ ، لاویکی ئیلامی بە ناوی "ئەمیر عەلی مەجدی" لە شوێنی کارەکەی لە کتێبفرۆشیدا لە لایەن هێزەکانی دەزگای زانیاری ئێرانەوە ، دەسبەسەر کرا.

دەسبەسەرکردنی ئەو لاوە کوردە، بەبێ بەڵگەی یاسایی بووە و لە کاتی دەسبەسەرکردنیدا، لە لایەن هێزەکانی دەزگای زانیاری ئێرانەوە ، ئازار و ئەشکەنجە دراوە.

هەروەها ، لاوێکی کورد بە ناوی "ئارمان محەممەدی" خەڵکی شاری سنە، لە لایەن دەزگای زانیاری سوپای پاسدارانەوە دەسبەسەر و بۆ لێپرسینەوە ڕەوانەی قەراگای شارامفەر کراوە.

هەتا کاتی بڵابوونەوەی ئەم هەواڵە، لە هۆکاری دەسبەسەرکردنی ئەو دوو لاوە کوردە، هیچ زانیارییەک لە بەردەستدا، نییە.