image


پەیامی کورد … دەستگیر کرانی دوو تیرۆریست لە کەرکووک

 

پۆلیسی فیدڕاڵیی عێراق ڕایگەیاند، دوو كەسیان لە سنووری پارێزگای كەركووك دەستگیركردووە و بە “مەترسیدارترین تیرۆریست ناوی بردوون”.

 

لە ڕاگەیەندراوێكدا ئەمشەو ٢١ی شووبات، پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق ڕایگەیاندووە، “دوو تیرۆریستی مەترسیدار لە كەركووك دەستگیركراون”.

 

پۆلیسی فیدڕاڵی ئاماژەی بەوەشكردووە، “بە پاڵپشتی زانیارییە هەواڵگرییەكان تیمەكانی سەر بە پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق توانییان دوو مەترسیدارترین ئەندامی داعش لە قەزای عەباسی لە كەركووك دەستگیر بكەن كە لەلایەن دادگاوە بە مادەی ٤ی تیرۆر داواكراو بوون”.

 

ئاماژە بەوەشكراوە، “یەكێك لەو تیرۆریستانە كە ناوی ئەبو خەتاب بووە، لە سنووری پارێزگاكانی دیالە و كەركوك كاری بۆ داعش كردووە”.