image


 پەیامی کورد ... دەستگیرکرانی ٤ چەکداری داعش لە حەویجە

 

دەزگای هه‌واڵگری عیراق دەستگیركردنی چوار چەكداری داعشی لە قەزای حەویجە راگەیاند.

 

ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠، دەزگای هه‌واڵگری عیراق لە بەیاننامەیەكدا رایگەیاند: "لەئەنجامی  ئۆپەراسیۆنێكدا چوار چەكداری داعشی داواكرا و بەپێی مادەی چواری تیرۆر دەستگیركران.

 

ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه‌: هەر چوار چه‌كداره‌كه‌ی داعش لە قەزای حەویجەی کەرکووک ده‌ستگیركراون، كه‌ چەندین چالاكی چەكداریان ئەنجامداوە بەرامبەر بە هێزە  ئەمنییەكان و خەڵكی ناوچەكە لە پێش ڕزگاركردنی ئەوناوچانە لە ژێردەسەڵاتی داعش.