image

پەیامی کورد     ...    داوا لە ڕێواز فایەق دەکرێت پارێزگاری لە پەرلەمان بکات و پارێزبەندییەکەی سۆران عۆمەر هەڵوەشێنێتەوە .

ئەنێستیتۆت ی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان رایگەیاند، سەرۆكی پەرلەمان بە گوێرەی پەیڕەو ئەركی پارێزگارییە لە پەیرەو یاساو دەستوور، بۆیە لە پێناو پارێزگاری لە سەروەری یاسا و درووست نەبوونی سەرەتایەكی نایاسایی لە دەرەوەی دەسەڵاتی سەرۆكی پەرلەمان و پارێزگاری لە شكۆی پەرلەمان، داواكارن سەرۆكی پەرلەمان بڕیاری ژمارە (٤)ی هەڵگرتنی پارێزبەندی هەڵوەشێنتەوە.
ئەنێستیتۆت " پەیمانگا "ی پەی  بۆ پەروەردەو گەشەپێدان لە ڕاگەێندراوێكدا رایگەیاندوە، هەر چوار قۆناغی دەرچوونی بڕیاری هەڵگرتنی پارێزبەندی لە (كۆبوونەی دەستەی سەرۆكایەتی، دەستكاری بەرنامەی كار، سەرپەرشتی كۆبوونەوەی پەرلەمان، واژووكردنی بریارەكە) بە رونی جێگری سەرۆكی پەرلەمان دەسەڵاتەكانی سەرۆكی پەرلەمانی بەزاندوە و بە نایاسایی بەكاری هێناوە، ئەگەر ئەم بەزاندنە بە رێكەوتنی سەرۆكی پەرلەمان بێت، ئەوا دوو جار تاوانە، خۆ ئەگەر بێ ئاگاداری بەرێزیان بووبێت ئەوا پێویستە بڕیارەكە هەڵوەشێنتەوە. بە پێچەوانەوە مەرگی دامەزراوەی پەرلەمان دەكەوێتە ئەستۆی بەرێزیان.
ئەنێستیتۆت ی پەی بۆ پەروەردەو گەشەپێدان ئەوەشی خستەڕو، لە پێناو پارێزگاری لە سەروەری یاسا و درووست نەبوونی سەرەتایەكی نایاسایی لە دەرەوەی دەسەڵاتی سەرۆكی پەرلەمان و پارێزگاری لە شكۆی پەرلەمان، داواكارن سەرۆكی پەرلەمان بڕیاری ژمارە (٤)ی هەڵگرتنی پارێزبەندی هەڵوەشێنتەوە كە پێشێلی لایەنی رواڵەتی دەرچوونی بڕیارەكەی لە هەر چوار قۆناغ تێدایە.
جەختیشی كردۆتەوە، سەرۆكی پەرلەمان ناتوانێت شكۆ بۆ پەرلەمان بگێڕێتەوە تا شكۆ بۆ دەسەڵاتە پەیڕەوییەكانی خۆی وەك سەرۆكی پەرلەمان نەگێڕێتەوە.