image


پەیامی کورد ... بریندار بوونی دوو کۆڵبەر لە سنوورەکانی ڕۆژهەڵات

 

دوو کۆڵبەر لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی  لەنێوان  سنوورەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون.

 

بە پێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢٥ی تەشرینی یەکەمی ٢٠٢٠، هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵ تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردوە و کۆڵبەرێک بریندار بووە.

 

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، لە ئاکامی تەقەی هێزەکانی ئێران کۆڵبەرێک بە ناوی باست محەمەدی خەڵکی نەنۆڕی بانە ڕانی پێکراوە و بە مەبەستی چارەسەریی پزیشكی بۆ ناوەندە دەرمانیئیەکانی ئەو شارە گوازراتەوە.

 

لەلایەکی دیکەوە و هاوکات، هێزە چەکدارەکانی ئیران لە بەرزاییەکانی قەندیل لە سەر سنووری پیرانشار تەقەیان لە کاروانێکی کۆڵبەران کردووە و کۆڵبەرێک بە ناوی حەمید ئەحمەدی بە سەختی بریندار بووە.